لیژنەی ناوچەی رێبازی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی كوردستان تیڤی كرد بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندییەوە.
لیژنەی ناوچەی رێبازی پارتی لە پەیامە پیرۆزباییەكەدا رایگەیاند "بەر لە 26 ساڵ وەک یەكەم كەناڵی ئاسمانی كە لە ناوخۆی كوردستانەوە دەستی بە پەخش كرد، هەنگاوێکی گەورە و پێشکەوتنێکی گرنگ بوو لە ڕاگەیاندنی کوردستان بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕەنگ و پەیامی گەلی کوردستان بە جیهان".
پەیامە پیرۆزباییەكەی لیژنەی ناوچەی ڕێباز بەبۆنەی 26 ساڵەی دامەزراندنی كوردستان تیڤی:-
هەڤاڵانی بەڕێز: سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان
له یادی 26 ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی ئازیز و هەموو ئەو کادر و هەڤاڵە تێکۆشەرانە دەکەین کە لە سەرەتای دامەزراندنی کەناڵەکە و وێستگە جیاجیاکانیدا کار و خەباتیان لەو دەزگا میدیاییە سەرڕاست و سەنگینەدا کردووە.
دامەزراندنی كوردستان تیڤی بەر لە 26 ساڵ وەک یەكەم كەناڵی ئاسمانی كە لە ناوخۆی كوردستانەوە دەستی بە پەخش كرد، هەنگاوێکی گەورە و پێشکەوتنێکی گرنگ بوو لە ڕاگەیاندنی کوردستان بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕەنگ و پەیامی گەلی کوردستان بە جیهان
ئومێدەوارین لە گەشە و پەرەسەندنی بەردەوامدا بێت لەسەر ڕێبازی متمانە و پابەندی نیشتیمانی و بەرپرسیارانە درێژە بە خزمەتکردن بە پەیامی یەكڕیزی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان بدات.
ههر سهرکهوتوو بن..
پارتی دیموکراتی کوردستان
لیژنەی ناوچەی ڕێباز
17/1/2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.