یەكێتی ئافرەتانی كوردستان 26 ساڵەی دامەزراندنی (كوردستان تیڤی) پیرۆز دەكات و رایدەگەینێت، كوردستان تیڤی گرنگییەکی زۆر و تایبەتی بە خێزان و پرسی ئافرەتان و لایەنی کۆمەڵایەتی داوە.
پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كوردستان تیڤی:
گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستاف و سەرجەم کارمەندانی ئەم کەناڵە خۆشــەویـــستە دەکەین.
کوردستان تیڤی وەکو یەکەم کەناڵی ئاسمانیی پێشەنگی کوردستان، بە مێژوویەکی سەنگین و پیشەگەرانە توانیویەتی ڕووی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستان وەک خۆی پیشانی جیهان بدات، وهك یهكهم ئهزموون له سهر ئهرزى واقعى كۆمهڵگهى كوردستان كهوته جموجۆڵێکی تازهى رۆژنامهوانى، هونهرى، سیاسى و كۆمهڵایهتى، ھەمیشە بە کارامەیی و لێھاتوویی و بە ڕەچاوکردنی بەها کۆمەڵایەتییەکان، بەرھەم و کارەکانی پێشکەش بە بینەرانی خۆی کردووە و ھەوڵیداوە لەگەڵ کلتور و نەریتی کوردستانی خۆی بگونجێنێت و خۆشەویستیی گەل و نیشتمان لە ھزری تاکی کوردستانیدا بەھێزتر بکات.
جێگەی دەستخۆشییە ئەم کەناڵە، گرنگییەکی زۆری بە خێزان و پرسی ئافرەتان و لایەنی کۆمەڵایەتی داوە، لە ڕێگەی بەرنامەکانی هەوڵی گەیاندنی ھۆشیاری لەسەر مافەکانی ئافرەتان داوە.
جارێکی تر پیرۆزباییەکی گەرم لە ستافی ئەو کەناڵە ڕەنگینە دەکەین، ئومێدی سەرکەوتنی زیاتر بۆ بەڕێوەبەر و کارمەندانی کوردستان تیڤی دەخوازین، ھەمیشە پێشەنگ و سەرکەوتووبن.
یەكێتی ئافرەتانی كوردستان
17ی کانوونی دووەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.