Erbil 7°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 01:11

كۆمپانیایەكی ئیماڕاتی وەبەرهێنان لە بواری وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان دەكات

100%

كۆمپانیایەكی ئیماڕاتی بڕیاریداوە كاری وەبەرهێنان لە بواری وزەی خۆر لە هەرێمی كوردستان بكات و وەزارەتی كارەباش ئامادەیی هەموو ئاسانكارییەكی پێشكەش بە كۆمپانیاكە كردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازیی لە ناسڕ ئەلمەزرووقی بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کۆمپانیای قابسەی ئیماراتی و شاندی یاوەری کرد.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ کوردستان خستەڕوو کە لە پلان و بەرنامەیان دایە لە بواری وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان کار بکەن.

وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتەكەی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هەموو کارئاسانی و هاوکارییەک بۆ کارکردنی کۆمپانیایەکە لە کەرتی کارەبای هەرێمی كوردستان.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە هەلی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیاکە لە ڕووی ژینگە و تیشکی خۆر و کەمی خۆڵبارینەوە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.