وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاشكرای كرد كە ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەم كاروانی نەوتەكەی عێراق گەیشتە هەرێمی كوردستان، ئەو نەوتەش هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵەوە گەیشتەوە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو رۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت".
راشیگەیاند "وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ تەنیا ڕەزامەندیی لەسەر (19%)ی پشکی هەرێم لە نەوتی سپی داوە".
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئاماژەشی بەوە دا كە نەوتەکە هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێمی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.