Erbil 10°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 21:58

ليژنه‌ى ته‌كنيكيى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى خۆراكى جيهانى كۆبووه‌وه‌

100%


بە سەرپەرشتيی ڕزگار حه‌مه‌د خدر، ڕاوێژکاری وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو و بە ئامادەبوونی به‌شێكى ديكه‌ له‌ به‌رپرسانى كشتوكاڵى، کۆبوونەوەی ليژنەی هاوبەشی تەکنیکیى وەزارەت و ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (WFP) بەڕێوەچوو، بۆ مەبەستی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی، ئاودێری، باخداری، ئاژەڵداری و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، زیادکردنی پانتایيی سەوزایی، بەهێزکردنی پێگەی ئاسایشی خۆراک، پەرەپێدانی تواناکانی جوتیاران، خانمانی خاوەنکاری کشتوکاڵی و دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی.

لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای تاووتوێکردنی ئەو پرۆژانەی کە لە ماوەكانى ڕابردوودا بەسەرکەوتوويی جێبەجێ کراون، هەروەها گفتوگۆ له‌بارەی ئەم پرۆژانەی لە خوارەوە ئاماژه‌يان بۆ ده‌كه‌ين كرا، کە لەسەر داواکاری و پێشنیاری وەزارەتى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو، لەلایەن ڕێكخراوى خۆراكى جيهانىيه‌وه‌، پاڵپشتيی دارایی و تەکنیکیان بۆ دابین کراوە، بە تایبەتی لە ساڵی 2025 کە بریتین لە:
-پرۆژەی چاکسازيی پۆندی هەرەوەزی دهۆک.
-بووژانەوەی ئاوی ژێرزەوی لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک.
-پرۆژەی چارەسەرکردنی ئاوی قورس لە بازیان و دهۆک.
-تەواوکردنی پرۆژەی نەمامگەی مالتا لە دهۆک.
-پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی هەڵهێنەری پەنجەماسی لە هەولێر و سلێمانی.
-پرۆژەی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی خانووە پلاستیکیيەکان و باخداری.
-پرۆژەی ئاودێريی سەلام لە گەرمیان.
-پرۆژەی پاککردنەوە و نۆژەنکردنه‌وه‌ی ئاوی خەبات لە هەولێر.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.