هاووڵاتییەك لە شاری هەولێر لە رێگەی ئۆنلاینەوە داوای 5 مۆبایلی ئایفۆن دەكات، كەچی فێڵی لێ دەكرێت و لەناو عەلاگەیەك كلینكس و كاغەزی بۆ دادەنێن، تۆمەتبارەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا.
پۆلیسی هەولێر بڵاوی كردەوە "دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد، کەوا لە ڕێگەی پەیجی ئۆنڵاینەوە داوای 5 مۆبایلی جۆری ئایفۆنی کردووە".
بڵاویشی كردەوە "هاووڵاتییەكە بۆ مۆبایلەكان بڕی 5 هەزار دۆلاری ڕادەست کردبوو، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی داواکارییەکەی بە دیلیڤەری، لەجیاتی مۆبایل، کلێنکس و کۆمەڵێک کاغەزی تێدا بووە و فێڵی لێ کراوە".
هەروەها بڵاوی كردەوە "تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانییان لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی تۆمەتبار بەناوی (م. أ. م) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا "تۆمەتبار ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا".
داواشی لە هاووڵاتییان كرد لە کاتی مامەڵە و کڕینی کاڵا و کەلوپەل بە شێوەی ئۆنڵاین، هۆشیار بن بۆ ئەوەی فێڵیان لێ نەکرێت.
ڤیدیۆ: ساتی فێڵكردن لە هاووڵاتییەكە و دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.