Erbil 4°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 02:23

قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر هاورده‌كردنى به‌رهه‌مى هه‌نار هه‌ڵده‌گيرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕايده‌گه‌يه‌نێت: دوابەدوای بەدواداچوونمان بۆ بەرهەمی هەنار لە بازاڕەکان لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتيی گشتيی کشتوکاڵی پارێزگه‌ و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆمان دەرکەوت کە ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکان کەمبووەته‌وه‌ و نرخیشى گران بووە، بۆیە لەپێناو بەرژەوەنديی گشتی و پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرووبوومی کشتوکاڵی و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی، بڕیار درا بە هەلگرتنی بڕیاری قەدەغە لەسەر هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار، لە دەرەوەی وڵات لە ڕێکەوتی 12ى كانوونى دووه‌مى 2025.

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، نووسراوی فەرمی ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان کردووە، بۆ مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری پێویستی کارگێڕی و یاسایی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.