پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک کۆدەبێتەوە، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتیی دەکات.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی کۆبوونەوەی ئهمڕۆی پەرلەمانی عێراقی بڵاوکردەوە کە 9 خاڵ لەخۆ دەگرێت.
هەروەها بەپێی کارنامەکەی ئهمرۆ، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای بودجەی گشتی دەکرێت، کە خاڵێکی تایبەتە بە تێچووی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.
چوارشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشداریی لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کرد و لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای بودجە قسەی کرد.
سوودانی ئاماژهی بهوهش دا، هۆ پێویستهكانی ههمواری یاسای بودجهی گشتیی فیدراڵی خسته ڕوو و داوای لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق کرد دەنگ بە هەموارکردنەوەی بڕگەی تایبەت بە نەوتی هەرێمی کوردستان بدەن و گوتی: تا زیاتر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دوا بکەوێت، زیانی زیاترمان بەر دەکەوێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.