Erbil 11°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 17:45

نوێنه‌رانی 15 وڵات له ریاز بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی سوریا كۆده‌بنه‌وه‌

100%


چاوەڕوان دەکرێت وەزیرانی دەرەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا بگەنە ریازی پایتەختی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی بارودۆخی سوریا دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێکی سعودیەوە دەڵێت "لووتکەی رۆژی یەکشەممە بەسەر دوو کۆبوونەوەدا دابەش دەبێت، یەکەمیان بەرپرسانی عەرەب کۆدەبنەوە و دووەمیان بە بەشداری فراوانتر دەبێت کە تورکیا و فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان لەخۆ دەگرێت."

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئیدارەی نوێی دیمەشق، ئەحمەد ئەلشەرع کە هێزەکانی دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت و دەسەڵاتی ئەسەدیان ڕووخاند هەوڵی کەمکردنەوەی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە دەدات.

هێزە رۆژئاواییەکان لەوانە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا سزای بەسەر حکومەتی ئەسەددا سەپاندووە، بەهۆی سەرکوتکردنی دڕندانەی خۆپیشاندانەکانی دژ بە ئەسەد لە ساڵی 2011 کە بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کایا کالاس ڕۆژی هەینی گوتی ئەگەر فەرمانڕەوایانی نوێی سوریا هەنگاو بنێن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە کەمینەکان بپارێزێت، ئەوا 27 وڵات دەتوانن سزاکان هەڵبگرن.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.