پارەی بژمێرەکانی تایبەت بە پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دابەشده‌کرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 12ی1ی2025 د.دڵزار حەمەساڵح، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر، بە ماڵپەڕی كوردستان تیڤی راگه‌یاند: پارەی تەواوی ئەو بژمێرانەی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانیان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە برد، كه گرێبه‌ستی 2 مانگیان بۆ كرابوو مانگی 11 و 12ساڵی 2024، گوتیشی، له ئێستادا پاره‌كه‌یان گه‌یشتووه و دوای ته‌واوبوونی رێككاری كارگێڕی له رۆژانی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی بره پاره‌ی مانگی 11یان بۆ ده‌كرێت كه بڕه‌كه‌ی 250 هه‌زار دیناره.
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر باسی لەوەش کرد، له رۆژانی رابردووش پارەی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەرەکان، دابەش كراوه.
بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاماری هەولێر، 7600 بژمێر هه‌یه، ئەو پارەی وەریشیدەگرن، تەنها هی مانگی 11یە.
ڕۆژی 20ـی 10ی 2024، پڕۆسەی سەرژمێری گشتیی لە عێراق و له پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد و تاوه‌كو 22ـتشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.