بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یهكشهممه 12ی1ی2025، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێجیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆ ببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ھەریەک لە سەرکۆماری عێراق عەبدولـلەتیف ڕەشید، سەرۆکوەزیران محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران مەحموود مەشھەدانی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری فایەق زێدان و، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی جاسم محەمەد عەبود کۆ دەبێتەوە.
ھەروەھا لە سەردانەکەدا، نێچیرڤان بارزانی جگە لەوەی لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشدار دەبێت ھاوکات لەگەڵ ھەریەک لە سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نووری مالکی، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، عەممار حەکیم کۆدەبێتەوە.
سەردانەکەی بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ دەست پێدەکات و بڕیارە سبەی دووشەممە بگەرێتەوە ھەولێر.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو تەوەرانەی سەرۆکی ھەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکات بریتییە لە شایستە داراییەکان و مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت، بابەتی دەروازە سنوورییەکان و کێشەی ناوچە كوردستانییهكانی دهرهوهی ههرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.