د.سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی- نەخۆشیە درماکان،له بارهی ڤایرۆسە نوێیەکەی چین (HMPV) رایدهگهێنێت، ڤایرۆسێکە کە دەبێتە هۆی هەوکردنی سوکی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسەدان کە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای وەرزی هەیە.
دهشڵێ، ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2001 لە هۆڵەندا دەستنیشانکرا، لە ڕێگەی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی نێوان مرۆڤەکانەوە بڵاودەبێتەوە.
د.سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی- نەخۆشیە درماکان، ئاماژه بهوهش دهكات، نیشانەکانی HMPV بریتین لە ئازاری جەستە، کۆکە، تا و گیرانی لووت،هەناسە توندی.
ههروهها رایگهیاندووه، نەخۆشییەکە لەزۆربەی تەمەنەکان دەردەکەوێت بەتایبەت ئەوکەسانەی ئاستی بەرگری جەستەیان لاواز، ئەم ڤایرۆسە کەدەگاتە سیەکان نەخۆش توشی هەناسە تەنگی دەکات، بەشێک لەو نەخۆشانە بۆ چارەسەر پێویستیان بە نەخۆشخانەدەبێت، تائێستا ڕێژەی مردن بەم ڤایرۆسە لاوازە.
له بارهی بۆچی لە چین حاڵەتەکان بەرز دەبنەوە، د.سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی- نەخۆشیە درماکان رایگهیاندووه، هاوشێوەی زۆرێک لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان، لە کۆتایی زستان و بەهاردا زۆرترین چالاکی هەیە، لەبەر ئەوەیە کە ڤایرۆسەکان لە سەرمادا باشتر دەژین و بە ئاسانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێنەوە چونکە خەڵک زیاتر لە ژوورەوە دەمێننەوە، لە باکووری چین، بەرزبوونەوەی ئێستای HMPV هاوکاتە لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما کە پێشبینی دەکرێت تا مانگی ئازار بەردەوام بێت.
ههروهها دهشڵێ، لە ئێستادا زۆرێک لە وڵاتانی نیوەگۆی باکوور، لەنێویاندا ڤایرۆسەکە بڵاوە بەڵام سنووردار نەکراوە بە چین، بەڵام پێدەچێت زیادبوونی بڵاوبوونەوەکە زیادبوونی ئاسایی وەرزی بێت کە لە زستاندا دەبینرێت.
د.سەرخێڵ ئاراز پسپۆڕی تەندروستی گشتی- نەخۆشیە درماکان،ئاماژهی بهوهش داوه، زانیارییەکانی دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە ئەمریکا و بەریتانیا دەریدەخەن کە ئەم وڵاتانەش لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تووشی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی HMPV بوون.
له بارهی خۆپارێزی گشتی ستاندارد رایگهیاندووه، بەستنی دەمامک لە شوێنە قەرەباڵغەکان پێویسته، دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی لەو شوێنانەی کە دەکرێت ئەگەر مرۆڤ مەترسی زیاتری هەبێت بۆ تووشبوون بە نەخۆشی توندتر بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسی هەناسەدانەوە، پاکوخاوێنی باشی دەستەکان و وەرگرتنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزا.
ژێدهر- ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.