Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 18:47

لە هەولێر نوێژە بارانە ئەنجام درا

100%

بەھۆی دواکەوتنی بارانبارین و وەک پابەندبوونێک بە سوننەتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) لەسەر بێت، ڕێوڕەسمی نوێژەبارانە لە ھەولێر ئەنجامدرا.

ژمارەیەک لە دانیشتووانی هەولێر لە تەمەنە جیاوازەکانەوە، بە ژن و پیاو و لاوان و منداڵانەوە، وەک پێشتر هەماهەنگی بۆ کرابوو، کۆبوونەوە و بەشدارییان لەو نوێژە بارانەدا کرد.

موسڵمانان دەستی نزا و پاڕانەوەیان بەرزکردەوە بۆ ئەوەی خودای گەورە بارانی بەڕەحمەت ببارێنبێت.

نوێژکەران بەدەم دوعاکردن و پاڕانەوە، بەشداری ڕێوڕەسمەکەیان کرد و دواتر کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکە ھات.

نوێژە بارانە و شێوازەکەی وەک نوێژی جەژن وایە، پێشنوێژ و گوتارخوێن، نوێژەکە ئەنجام دەدات و پاشان گوتارەکە پێشکەش دەکات و ئینجا دوعا و پاڕانەوە لە خودای گەورە دەکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.