هونەرمەند محەمەد تەها ئاكرەیی لەسەر رێگای شێخان – ئاكرێ تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە چەند شوێنێكی جەستەی شكاوە و پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە.
رووداوەكە كاتژمێر 1:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگای شێخان – ئاكرێ روویداوە، ئۆتۆمبێلەكەی هونەرمەند محەمەد تەها ئاكرەیی خۆی كێشاوە بە بارهەڵگرێك كە لەسەر شەقامەكە وەستابوو.
لە ئەنجامی رووداوەكە هونەرمەند محەمەد تەها قاچ و دەستی شكاوە و ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.