Erbil 19°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 12:29

کۆبوونەوەی گرووپی دیداری بەرگریی ئۆکراینا لە ئەڵمانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


وەزیری بەرگریی ئۆکراینا، ڕوستەم ئومیرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە لە بنکەی ئاسمانیی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا کۆبوونەوەی گرووپی دیداری بەرگریی ئۆکراینا دەستیپێکردووە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئومیرۆڤ باسی لەوە کرد لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا کە لە بنکەی ئاسمانیی ڕامشتاین لە ئەڵمانیا دەستیپێکردووە لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن کۆبووەتەوە و تاوتوێی هاریکارییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە.

ئومیرۆڤ باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا باس لەو نەخشە ڕێگایە دەکەن کە لانی کەم هەتا ساڵی 2027 دەبێتە بنەما بۆ دەستەبەرکردنی بەرگریی ئاسمانیی، تۆپهاوێژ، زرێپۆش، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هێزی ئاسمانیی، ئاسایشی دەریایی و پشتیوانی هاوکارییەکان لە بوارەکانی دیکەدا بۆ ئۆکراینا و، ئەو بەڵگەیەش ئەمڕۆ لەلایەن سەرکردکانی هاوپەیمانیيەوە پەسەند دەکرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.