سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی ڕایگەیاند کە تا ئێستا بە درێژایی 400 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا دروست کراوە.
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لیوا تەحسین خەفاجی ڕایگەیاند کە سنووری ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا پارێزراوە و ئاماژەی بەوەشدا کە ئێستا بە درێژایی 400 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا دروست کراوە.
لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە کارەکانی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی بەدرێژایی615 کیلۆمەتر لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا بەردەوامن و گوتی: تا ئێستا بە درێژایی 400 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، دروست کراوە.
ڕاشیگەیاندووە کە تا ناوەڕاستی ئەمساڵ، کارەکانی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ سووریا، تەواو دەبن و گوتی: دوای تەواوبوونی دروستکردنی دیوارە کۆنکرێتییەکە، ھیچ بۆشایەکی ئەمنی لەسەر سنووری عێراق لەگەڵ سووریا نامێنێت.
ھەروەھا لیوا تەحسین خەفاجی ڕوونیشیکردەوە کە وەزەراتەکانی ناوخۆ و بەرگریی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و دەستەی حەشدی شەعبی ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە، زنجیرەیەک ڕێوشوێنی توندییان بە ئامانجی پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، گرتووەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشدا: دیوی سنووری وڵاتەکەمان لەگەڵ سووریا، ھیچ مەترسیی لەسەر نییە و سەقامگیرە، ڕێگا نادەین ھیچ پێشێلکارییەک لەسەر سنوورەکانمان ڕووبدات.
دوای ئەوەی لە 8ی مانگی کانوونی یەکەمی 2024، ڕژێمی بەعس لە سووریا بەسەرۆکایەتی بەشار ئەسەد لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی دژبەری ڕژێم ڕووخاو، عێراق زنجیرەیەک ڕێوشوێنی ئەمنی بە ئامانجی پاراستنی سنوورەکەی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.