Erbil 31°C ھەینی 16 تشرینی یەکەم 21:31

حەماس 34 بارمته‌ی ئیسرائیلی ئازاد ده‌كات

کوردستان TV
100%


بەرپرسێکی باڵای حەماس رایگه‌یاند كه‌ لیستێكیان ئاماده‌كردووه‌ و بریاریانداوه‌ 34 بارمتە ئامادەن لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لەگەڵ ئیسرائیلدا ئازادیان بکات.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی بی بی سی، لیستەکە 10 ژن و 10 بارمتەی پیاوێکی بەتەمەنی 50 بۆ 85 ساڵ لەخۆ دەگرێت و هەروەها منداڵانی بچووکی تێدایه‌ كه‌ پێشتر حەماس گوتبووی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژراون.

وتووێژەکانی ئاگربەست لە کۆتایی هەفتەی رابردوو لە دەوحەی قەتەر دەستیان پێکردەوە، بەڵام هێشتا پێدەچێت وتووێژەکان پێشکەوتنی ئەوتۆیان بەدەست نەهێناوە.

بەرپرسێکی حەماس بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی گوتووه‌ كه‌ هەر رێککەوتنێک بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکانی ئیسرائیل بەندە بە رێکەوتنێک بۆ کشانەوەی ئیسرائیل لە غەززە و ئاگربەستی هەمیشەیی یان کۆتاییهێنان بە شەڕ.

لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە کاتی هێرشی حەماس لەگەڵ شەش سەربازی ئافرەت لە بنکەی سەربازی نەهال ئۆزی سەر سنووری غەززە دەستگیرکرا.
لەو ڕۆژەدا، چەکدارانی حەماس هێرشیان کردە سەر باشووری ئیسرائیل و نزیکەی 1200 کەسیان کوشت و 251 کەسیان بە بارمتە گرت.

بەگوێرەی بەرپرسانی تەندروستی غەززە، ئۆپەراسیۆنی تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی حەماس تا رۆژی شەممە لانی کەم 45 هەزار و 805 کەس لە غەززە کوژراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.