Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 08:04

مەشهەدانی: تڕەمپ لە نامەیەکدا بۆ سوودانی داوای کردووە پشتیوانی لە حکوومەتی نوێی سووریا بکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحموود مەشھەدانی ڕادەگەیەنێت کە، دۆناڵد تڕەمپ نامەیەکی بۆ سوودانی ناردووە و تێدا داوای کردووە کە، پێویستە لە عێراق چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

مەحموود مەشھەدانی لەمیانی چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاشکرای کرد کە سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی ڕاگەیاندووە کە دەبێت "چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت نەک گرووپە چەکدارەکان".

مەشھەدانی ئاماژەی بەوەشکردووە کە "پێویستە چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت نەک گرووپە چەکدارەکان".

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە "گرووپە چەکدارەکان ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمەریکا وەستاندووە و بەم نزیکانەش بوونی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق ڕێکدەخرێت".

ڕۆژی 26ی کانوونی یەکەمی 2024، شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی حەمید شەتری، سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە و لەبارەی سەردانەکەشەوە مەحموود مەشھەدانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە، سەردانەکە ئەرێنی بووە.

ھاوکات لەبارەی ھەڵوێستی ئێران دەربارەی دۆخی سووریا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: "ئێران نیگەران و ناڕازییە لەو دۆخەی کە لە سووریا ڕوویدا".

مەشھەدانی دەشڵێت، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا دۆناڵد تڕەمپ لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی پێی ڕاگەیاندووە کە پێویستە "چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت نەک گرووپە چەکدارەکان".

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناوەڕۆکی نامەکەی تڕەمپ هیچ زانیارییەکی نەدرکاندووە.

بەپێی ئەو زانیارییەی کە لە میدیاکانی عێراق بڵاو بووەتەوە، لە نامەکەی تڕەمپ بۆ سوودانی چەند تەوەرێک خراوەتەڕوو لەوانە جگە لەوەی تڕەمپ ڕاگەیاندووە کە پێویستە چەک تەنیا لە دەست دەوڵەتدا بێت، ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە کە عێراق دەستوەردان لە دۆخی سووریادا نەکات و هەروەها داواشی کردووە کە پێویستە عێراق پاڵپشتی لە حکوومەتی نوێی سووریا بکات.

بڕیارە کۆتایی ئەم ھەفتەیە، سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی سەردانی ئێران بکات و لەسەر چەند تەوەرێک گفتوگۆ بکات کە دیارترینیان دۆخی سووریایە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.