Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 04:05

سبه‌ی ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و مووچەی بەشێک لە مووچه‌خۆران پێش خراوە

کوردستان TV
100%


ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران بۆ مانگی 11 ده‌كرێت.

بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سبەی یەکشەممە 5ـی 1ی 2025، بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دابەش دەکرێت.

تیمی هەژماری من ڕایده‌گه‌یه‌نن، فەرمانبەران و مامۆستایانی پەروەردەی تۆمارکراوی هەژماری من، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لە یەکشەممەوە مووچەکانیان زووتر لە وادەی خۆی دەچێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن مووچەکانیان وەرگرن.

 ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، كاتژمێر 8ی به‌یانی سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌،  مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە سەر هەژماری بانکیی ئەو مووچەخۆرانەی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، بۆ مووچەی مانگی یانزە زیاتر لە 219 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من، مووچەکانیان وەردەگرن،  کە لە 37 هەزار و 500 پێشمەرگە و 181 هەزار و 830 فەرمانبەری مەدەنی پێک هاتوون و دەتوانن لە ڕێگەی زیاتر لە 550 ئامێری ATM لە 200 شوێنی جیاواز مووچەکانیان وەربگرن.

تیمی هه‌ژماری من ڕاشیانگه‌یاندووه‌، لە کۆی یەک ملیۆن مووچەخۆر، 720 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون و 350 هەزار کارت دابەش کراونەتەوە. هاوکات تاوەکوو ئێستا هەشت بانک لە پڕۆژەکەدا بەشدارن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌، مووچەخۆران بۆ زانیاری زیاتر لەسەر بەکارهێنانی ئامێرەکانی ڕاکیشانی پارە دەتوانن پەیوەندیی بە سەنتەری خزمەتگوزاریی پڕۆژەی هەژماری من، لە ڕێگەی ژمارە 1991 بکەن. 

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،  سبه‌ی مووچه‌ی مانگی 11ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت:
خانه‌نشینی شارستانی، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌،كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان،خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، زیندانییه‌ سیاسییه‌كان.

رۆژی 8ی1ی2025 به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11 دێت: رۆشنبیری و لاوان، كاره‌با، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن،خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،پێشمه‌رگه‌، لیواكان، یه‌كه‌ی 70و80، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان،ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش،هێزی زێره‌ڤانی،فه‌رمانده‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.