Erbil 9°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 04:06

زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ملیۆنێک و 215 هەزار خێزان دابەش كراوە

کوردستان TV
100%


وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ زستانی ئەمساڵ و لە ماوەیەكی كەمدا بە نرخێكی پاڵپشتیكراو، تا ڕۆژی دووشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2024، زیاتر لە 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە یەک ملیۆن و 215 هەزار  خێزان دابەش کردووە، کە دەکاتە ڕێژەی لە 86%ی کۆی نەوتی دابەشکراو. تەنیا 127 هەزار و 808 خێزان ماون نەوتییان وەرنەگرتووە.

 له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان  بڵاویكرده‌وه‌، ئەم دابەشكردنە سەرجەم پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆكانی گرتووەتەوە، بە ڕادەیەك دابەشكردنی نەوت لە ناوچە شاخاوییەكان تەواو بووە.

وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر خێزانەكاندا بەم شێوەیە بووە: 
- هەولێر 400 هەزار و 398 خێزان، كە دەكاتە 96٫5%.
- سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەرین 463 هەزار و869 خێزان، کە دەكاتە 89٫5%.
- دهۆك  194 هەزار و 763 خێزان، کە دەكاتە 86٫5%.
- هەڵەبجە 21 هەزار و 890 خێزان، کە دەكاتە 71%.
-  ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 87 هەزر و638 خێزان، کە دەكاتە 99%.
 - ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 47 هەزار و 187 خێزان، کە دەكاتە 72٫5%.

 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستانی ئاگەدار دەكەینەوە تا ئێستا پشكی هەرێمی كوردستان لە نەوتی پاڵپشتیكراوی وەزارەتی نەوتی عێراق نەگەیشتووە، وێڕای ئەوەی بڕیارە بڕە نەوتێك كە زۆر كەمترە لە پشكی هەرێمی كوردستان و تەنها بەشی 19%ی پێویستیی خێزانەکانی هەرێمی کوردستانە، چاوەڕوان دەكرێت بە چەند كاروانێك بڕە نەوتێكی سپی بگاتە هەرێمی كوردستان و لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتییەکانی نەوت و کانزاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

 

 

شوان عه‌زیز

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.