پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌ممه ڕاگه‌یه‌ندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 30ی12ی2024، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی سێشه‌ممه 31ی12ی2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت بەگشتی لەگەڵ ئەگەری نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی خۆرهەڵاتی هەرێم.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:15 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 4 پلەى سیلیزى
سۆران: 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 17 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.