Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 06:04

ئەحمەد شەرع لە كاتی پێشوازی لە شاندە باڵاكەی عێراق چەكی هەڵگرتبوو

کوردستان TV
100%

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی هەڵگرتنی چەك لەلایەن فەرماندەی گشتی دەستەی تەحریری شام لە كاتی پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق، لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆیەكی گەورەی داوەتەوە.

دوێنێ پێنجشەممە ئەحمەد شەرع ناسراو بە (ئەبوو محەمەد جۆلانی) فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام لە كۆشكی گەل لە دیمەشقی پایتەختی سووریا پێشوازی لە شاندێكی باڵای ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتی حەمید شەتری سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عێراق كرد.

لە تۆماری ڤیدیۆی پێشوازییەكەدا دەردەكەوێت كە ئەحمەد شەرع لەژێر چاكەتەكەیدا چەكی هەڵگرتووە، ڤیدیۆكە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا دروست كرد.

دەركەوتووە فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام لە رۆژی یەكەمی كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد و كۆنتڕۆڵكردنەوەی دیمەشق لە 8ی ئەم مانگەوە، لە كاتی چاوپێكەوتن لەگەڵ بەشێك لە بەرپرسانی وڵاتان چەك هەڵدەگرێت.

لەمبارەیەوە حكوومەتی عێراق تا ئێستا بەفەرمی هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوە.

ئەبوو محەمەد جۆلانی رۆژی سێشەممەی رابردوو لەگەڵ فەرماندەكانی دەستەی تەحریری شام و گرووپە چەكدارەكان رێككەوتبوو سەرجەم گرووپە چەكدارەكان هەڵبووەشێنێتەوە و بخرێنە سەر وەزارەتی بەرگری سووریا، هەروەها چەكیش تەنیا بەدەست هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتەوە بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.