Erbil 10°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:48

سوودانی مەترسییەكی گەورە لەسەر عێراق ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا مەترسییەكی گەورەی لەسەر وڵاتەكەی ئاشكرا كرد.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق گوتی: هەر هەڵەیەك لە كەمپ و گرتووخانەكانی سووریا دروست ببێت، راستەوخۆ مەترسییەكی گەورە لەسەر عێراق لە ڕووی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دروست دەكات.

گوتیشی: دیدگای خۆمان بە حكوومەتی نوێی سووریا سەبارەت بە دۆخی ئێستای وڵاتەكە گەیاندووە و ئامادەین هەماهەنگییەكی تۆكمە دروست بكەین بۆ پاراستنی سنوورەكانمان.

هەروەها گوتی: بەشار ئەسەد سەرۆكی پێشووی سووریا پێش رووخانی دیمەشق بەهیچ شێوەیەك داوای هاوكاری و دەستوەردانی سەربازی لە عێراق نەكردبوو.

ئەم لێدوانەی محەمەد شیاع سوودانی لەكاتێكدایە كە دوێنێ پێنجشەممە شاندێكی باڵای ئەمنی عێراق بە سەرۆكایەتی حەمید شەتری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراق سەردانی سووریای كرد و لە دیمەشق لەگەڵ ئەحمەد شەرع فەرماندەی گشتیی دەستەی تەحریری شام و بەرپرسانی حكوومەتی نوێی ئەو وڵاتە كۆبووەوە.

یەكێك لە مەترسیدارترین شوێنەكانی سووریا و جیهان كەمپی هۆڵە كە لە دوای كۆتاهاتنی دەسەڵاتی داعش دروستكراوە، بەشێوەیەكی گشتی لەنێو كەمپەكەدا نزیكەی 75 هەزار ژن و منداڵی چەكدارانی داعش هەن، زانیارییەكان دەری دەخەن كە كەمپەكە بووەتە سەربازگەیەكی نهێنیی داعش و چەندان گرووپی چەكداری و ڕێنوێنیكاری تێدا دروست بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.