Erbil 30°C دووشەممە 21 نیسان 16:14

ئیسڕائیل هێرشی ئاسمانی كردە سەر یەمەن

کوردستان TV
100%

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەنگی چەندان تەقینەوەی گەورە لە سەنعای پایتەختی یەمەن بیسترا، میدیاكانی ئیسڕائیل رایانگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانیان فڕۆكەخانە و چەند بارەگایەكی حوسییەكانیان بۆردومان كردووە.

بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان، فڕۆكەكانی ئیسڕائیل هێرشیان كردۆتە سەر فڕۆكەخانەی سەنعا و بەندەری حەیدە و چەند دامەزراوەیەكی نەوتی و بارەگایەكی حوسییەكان.

رادیۆی سوپای ئیسڕائیل بڵاوی كردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی تاوەری چاودێری، فڕۆكەخانەی سەنعایان بەتەواوەتی پەكخستووە.

ئاماژەی بەوەش دا كە ئەمە سەرەتا و دەستپێكی هێرشەكانیانە بۆ سەر حوسییەكان و لە داهاتووشدا هێرشی توندتریان دەبێت.

شەوی رابردوو لە كاتی بەشداریكردن لە ڕێوڕەسمی جەژنی حانوكای ئایینی جووەكان، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسڕائیل بەڵێنی دا وانەیەكی ئاوها بداتە حوسییەكان هەرگیز لەبیر نەكەن.

چەند خولەكێكی كەم دوای هەڕەشەكانی نەتانیاهۆ، حوسییەكان لە یەمەنەوە درۆنێكی بۆمبڕێژكراوی دیكەیان ئاراستەی تەلئەبیب كرد و بەهۆیەوە تەقینەوەیەكی گەورە كەوتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.