Erbil 15°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 22:50

یادی هونەرمەندی دیار و نێوداری کورد (حاجی مەکی) کرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


لە شاری سلێمانی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی (پ.د.ک) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا یادی هونەرمەندی دیار و نێوداری کورد (حاجی مەکی) کردەوە.
 بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پایتەختی ڕۆشنبیری بەئامادەبوونی (د. سالار عوسمان) بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی( پ.د.ک) و (ئاری هەرسین) بەرپرسی لقی٤ ی ( پ.د.ک) و، (نیاز نوری) نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان، هونەرمەندان و ڕۆشنبیران، یادی هونەرمەندی ناسراوی کورد (حاجی مەکی) کردەوە.
لە ڕێوڕەسمەکەدا کە (وتار، دۆکیۆمێنتاری، پەیڤین، ڕێزلێنان و گوڵی وەفا)ی لەخۆگرتبوو، لە دەستپێکدا؛ نۆ مۆم هەڵگیرسێندران بۆ نۆ ساڵەی کۆچی دوایی ڕەوانشاد (حاجی مەکی).
دواتر (د.سالار عوسمان) گوتاری بەخێرهاتنی پێشکەشکرد و تیشکی خستە سەر گەشتی ژیان، هونەر و داهێنانەکانی کۆچکردوو (حاجی مەکی).
پاشان (نیاز نوری) نەقیبی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان گوتارێکی پێشکەشکرد.
لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی (حاجی مەکی) پێشکەش کرا کە لەلایەن  سلێمانی تیڤیەوە ئامادەکرابوو. 
هەروەها (باسان ئەنوەر) کلارنێتژەن ئاوازی (خەمێکی سپی) ژەنی و هەریەک لە هونەرمەندان (کەمال ڕەئووف هەنجیرە) و دەرهێنەر (ئومێد کەمال) گوتاریان پێشکەشکرد.
لە کۆتا بڕگەی یادکردنەوەکەدا (ئاری هەرسین) بەرپرسی لقی٤ ی ( پ.د.ک) خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە بنەماڵە کرد و، هەروەها چەپکە گوڵی وەفای بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک لەلایەن هونەرمەند (غەفور عبداللە) پێشکەش بە ماڵباتی (حاجی مەکی) کرا و، گوتاری بنەماڵەیش لەلایەن (ئاری جەلیل عەبدوڵڵا) خوێندرایەوە و چەپکە گوڵی وەفای ماڵباتەکە لەلایەن خاتوو (لانە حاجی مەکی) پێشکەش بە (د. سالار عوسمان) کرا.
 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.