Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:35

بڕی دوو دەفتەر دۆلاری بە فێڵ لە كەسێك بردبوو و هەڵهاتبوو

کوردستان TV
100%

لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیر كرا كە فێڵی لە كەسێك كردبوو و بڕی 2 دەفتەر دۆلاری ئەمەریكی لێ وەرگرتبوو و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتبوو.

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی دەربەندیخان سكاڵای تۆمار كرد كە كەسێك فێڵی لێ كردووە و بە بڕی 20 هەزار دۆلار پۆشاكی بۆ هێناوە و دواتر پارەكەی نەداوەتێ و هەڵاتووە.

لەسەر رووداوەكە هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەست پێ كرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارە، دەست گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێك و چەند پارچە چەكێكدا.

تۆمەتبارەكە ناوی (د، س، ع)ـە و ئێستا بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكانیش بەردەوامن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.