وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە دا كە داهاتوویەكی ناڕوون چاوەڕێی سووریا دەكات دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد.
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: جارێ زووە بڕیار لەسەر داهاتووی سووریا بدەین، چونكە زۆر هۆكار هەن كاریگەرییان لەسەر دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە دەبێت.
گوتیشی: ئەوەی دۆخی ئێستای سووریا بە سەركەوتن دەزانێت، پێیان دەڵێین زۆر دڵخۆش مەبن، چونكە ئایندەیەكی نادیار چاوەڕێی وڵاتەكەتان دەكات.
ئەم لێدوانەی عێراقچی دوای ئەوە دێت كە عەلی خامەنەیی رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی یەكشەممەی رابردوو لە كاتی پێشكەشكردنی وتارێكدا لە تاران گوتبووی، چاوەڕوان دەكرێت لە سووریا بەرەی مقاوەمە دژی حكوومەتی نوێ سەر هەڵبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.