Erbil 18°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 15:40

بەهای 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دینار

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلاری ئەمەریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو رووی لە بەرزبوونەوەی كرد بەشێوەیەك كە لە هەندێك شوێن بەهای 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دینار.

هەر لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە بەهای دۆلار بەردەوام روو لە بەرزبوونەوە بووە، لە شاری بەغدا لە هەندێك نووسینگەی گۆڕینەوەی دراو بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین گەیشتۆتە 152 هەزار، بۆ فرۆشتنیش 153 هەزار بووە.

لە شاری هەولێریش بەهای 100 دۆلار بۆ كڕین گەیشتۆتە 152 هەزار و بۆ فرۆشتنیش گەیشتۆتە 152 هەزار و 750 دینار.

ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەیەكە لە نووسینگەكانی گۆڕینەوەی دراو بەهای دۆلار تاڕادەیەك جێگیری بەخۆیەوە بینی بوو و 100 دۆلار بەرامبەر بوو بە 150 هەزار دیناری عێراقی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.