پارێزگای هەولێر بڕیاری دا بە دواخستنی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند "لەبەر بەرژەوەندیی گشتی یانە و نەگونجاوی بارودۆخی یانەی ھەولێر بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی دەستەی کارگێری، دوای ھەڵسەنگاندی دۆخەکە و ڕاوێژ لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکان، بریارمان دا بەدواخستنی ھەڵبژاردنەکە بۆ کاتێکی گونجاو و لەبار".
راشیگەیاند "بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنی دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر بۆ بەرەوپشوەبردنی زێتری یانە ھەولێرە".
هەر ئەمڕۆ سێشەممە یانەی هەولێر ئاشكرای كرد كە مووچەی ستافی راهێنەران و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانەكەیانی دابەش كردووە.
بڕیاربوو سبەی چوارشەممە پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ دەستەی كارگێڕی یانەی هەولێر ئەنجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.