ئەمڕۆ سێشەممە لە بۆردومانێكی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا لە دێرەزوور لە وڵاتی سووریا، سەركردەیەكی داعش بەناوی ئەبوو وەهاب عێراقی كوژرا.
دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمەریكا ئۆتۆمبێلێكی چەكدارانی داعشیان لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی لە رۆژئاوای دێرەزوور لە وڵاتی سووریا بۆردومان كرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەكە دوو چەكداری داعش كوژران و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندار بوو.
یەكێك لە كوژراوەكان هاووڵاتییەكی عێراقی بوو بەناوی ئەبوو وەهاب كە سەركردەیەكی باڵای رێكخراوی داعش بووە لە سووریا.
ئەبوو وەهاب كە تەمەنی نزیكی 40 ساڵانە، ماوەی حەوت ساڵە چەكداری داعشە و پۆستی یاریدەری فەرماندەی داعش بووە لە ناوچەی دێرەزوور.
دوای كەوتنی رژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن گرووپی دەستەی تەحریری شام، جموجۆڵەكانی چەكدارانی داعش لە هەریەك لە ناوچەكانی حمس و دێرەزوور و ناوچەكانی دیكە زیادی كردووە، ئەمەش بووەتە جێگەی مەترسی بۆ سووریا و عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.