Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:19

هەولێر.. بۆ ئاهەنگەكانی سەری ساڵ 10 تیمی تەندروستی لە شوێنەكان جێگیر دەكرێن

کوردستان TV
100%

بۆ ئاهەنگەكانی پشووی سەری ساڵ 10 تیمی تەندروستی لە شاری هەولێر لەسەر شەقام و گەڕەكەكان جێگیر دەكرێن بۆ هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و رووداوێكی لەناكاو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پلانی بۆ ڕۆژانی پشووی سەری ساڵ بەمشێوەی خوارەوە بڵاوكردەوە:-

لەڕێگەی بەشی كردە پزیشکییەکان (10) تیمی پزیشکی ئامادەکراوە لە سنووری شاری هەولیر وەکو ئامادەباشییەک بۆ ئەگەری هەر حالەتێکی ڕووداو بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست بکرێت.

بەدر لە تیمەکانی شوێنی دیاریکراو لەنێو شاری هەولێر، تیمەکانی سەنتەری هەماهەنگی فریاکەوتنی 122 لەگەڵ تیمەکانی نێو نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەی ئیمرجنسی و بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن لەئامادەباشی دەبن.

شوێنی تیمەکانی جێگیرکراو لەنێو شاری هەولێر

1. ئیمپایەر

2. فاملی مۆڵ

3. عەنکاوە (3) تیم

4. ماجدی مۆڵ

5. ناوبازاڕی شار (2) تیم

6. شەقامی ئیسکان

7. گڕاند ماجدی مۆڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.