بەگوێرەی ئەو نەخشەیەی بۆ پڕۆژەی جوتسایدی هەولێر – كۆیە داڕێژراوە، لەسەر رێگاكە پردێكی گەورە و 5 ئۆڤەرپاسی تێدایە.
پرۆژەی جووتسایدی هەولێر- کۆیە بە گوژمەی زیاتر لە 403 ملیار دینار و بە درێژیی 38 کیلۆمەتر ئێستا لە جێبەجێکردندایە.
پرۆژەکە بەشێوەیەكی گشتی پردێکی 250 مەتری و 5 ئۆڤەرپاس و دوو ناوەندی بازرگانی لەخۆ دەگرێت.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێكەوتی 10ی 10ی 2024 لە ڕێورەسمێکی تایبەتدا، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر - کۆیەی دانا.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت لە كاتی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەكە ڕایگەیاند "بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە شۆڕشی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری، بێ هیچ جیاوازیيەک بگەیهنینە هەموو ناوچەکانی کوردستان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.