Erbil 14°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 18:18

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی بەڵگەکانی پەیوەندیدار بەو تاوانانە کرد کە لە سەردەمی ڕژێمی ئەسەد-دا ئەنجامدراون

کوردستان TV
100%


ڕیپۆرتەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایان کرد کە گرنگە بەڵگەکانی پەیوەندیدار بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و ئەو تاوانانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی ڕووخاوی بەشار ئەسەد-دا لە سووریا ئەنجامدراون، بپارێزرێن.

ڕیپۆرتەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەداوە: "بەدۆکیۆمێنتکردن و پاراستنی بەڵگەکانی پەیوەندیدار بەو پێشێلکارییانەی کە لە میانی ساڵانی ململانێیەکان و ستەمکاریدا لە سووریا ئەنجامدراون، زۆر گرنگن بۆ دەستەبەکردنی لێپرسینەوە لە دارودەستەکانی ڕژێمی ڕووخاوی سووریا".

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ھاتووە: "پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕێگریی بکەن لە ونبوونی ئەو زانیارییە گرنگانەی کە یارمەتیدەرن بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکاندا لە سووریا".

ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوکەدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرجەم لایەنە نێودەوڵەتییەکان پێکەوە کار بکەن بۆ دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە لە دارودەستەکانی ڕژێمی ڕووخاوی سووریا.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.