Erbil 9°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 23:13

له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان باران ده‌بارێت

100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو ڕاگه‌ێندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 22ی12ی2024، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ . 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی دووشه‌ممه‌ 23ی12ی2024، ئاسمان لەساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمە باران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک و سەنتەرى پارێزگاى دهۆک هەیە، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  16 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 6 پلەى سیلیزى
سۆران: 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  19 پلەى سیلیزى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.