ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی 12ی 2024، له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای پیرمام، هه‌ردوو شاندی دانوستانكاری پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ناوچه‌كه و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه هاتوونه‌ته ئاراوه و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان خرانه به‌ر باس، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ته‌بایی و هاوهه‌ڵوێستی له پارێزگاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ته‌ورێكی كۆبوونه‌وه‌كه باس له هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێویست بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه كرا، هه‌ردوو هاوڕابوون كه به زووترین كات له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه حوكمڕانیی كوردستانیان بۆ قۆناغی ئاینده له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك كه پارێزگاری له پێگه و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هاووڵاتیان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی بكات.
له كۆتاییدا ڕاگه‌ێندراوه، له‌م ڕووه‌وه بڕیاردرا لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كار له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی ڕه‌شنووسی ئه‌و به‌رنامه‌یه بكات، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.