Erbil 2°C چوارشەممە 18 کانونی یەکەم 22:50

ئه‌مڕۆ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت و ئه‌م شوێنانه‌ وه‌ریده‌گرن

کوردستان TV
100%


ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

به‌ گوێره‌ی خشته‌ی ڕاگه‌ێندراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی12ی2024،  به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینی شارستانی، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌، كه‌س و كاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان،خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، زیندانه‌ سیاسییه‌كان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 10 ده‌كرێت، له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 23ی12ی2024  به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ كۆتایی به‌ پرۆسه‌كه‌ دێت: رۆشنبیری و لاوان،كاره‌با، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، خوێندنی باڵا، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشمه‌رگه‌، دیوان، لیواكان، یه‌كه‌ی 70، یه‌كه‌ی 80، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دام و ده‌زگا نه‌وتییه‌كان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ده‌زگای ئاسایش، هێزی زێره‌ڤانی، فه‌رمانده‌ی به‌رگری فریاكه‌وتن.

لیستی راگه‌ێندراو:

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.