Erbil 13°C پێنجشەممە 06 شوبات 00:38

دوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەشێکی ڕووباری موراد له‌ كوردستانی توركیا بەستوویەتی

کوردستان TV
100%

دوای ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بەشێکی ڕووباری موراد لە پارێزگای ئاگری له‌ كوردستانی توركیا بەستوویەتی.

شەپۆلی سارد و سەرما لە ناوچەکەدا کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەبوو.

پلەکانی گەرمی لە ناوچەکە بۆ 17 پلەی ژێر سفر دابەزی و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بەشێک لە جامی ئۆتۆمبێلەکان بیبەستێ، ئەوە سەرەڕای ئەوەی هاووڵاتیان ئۆتۆمبێلەکانیان بە جام داپۆشیبوو.

ڕووباری موراد کە بە ناوەڕاستی پارێزگاکەدا تێدەپەڕێ، بەشێکی بەستی و دیمەنی بەستنی ڕووبارەکەش بە درۆن وێنەی گیرا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.