Erbil 13°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 04:10

کۆریای باشوور... پرۆژە یاسایەک لەبارەی دەستبەجێ دەستگیرکردنی هەشت کەس لە نێویاندا سەرۆکی وڵات پەسەند کرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کۆریای باشوور، پرۆژە یاسایەکی پەسەند کرد کە داوای دەستبەجێ دەستگیرکردنی هەشت کەس دەکات لە نێویاندا سەرۆکی وڵاتەکە، یون سوک ییۆل بەهۆی ڕاگەیاندنی باری نائاسایی (یاسای سەربازیی) لە سێی کانوونی یەکەمدا.

بەپێی هەواڵێکی یۆنهاپ، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کۆریای باشوور ئەو پرۆژە یاسایەی پەسەند کردووە کە پێشنیاری دەستگیرکردنی هەشت کەس دەکات کە دەوریان هەبووە لە ڕاگەیاندنی باری نائاساییدا.

لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا بە 191 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 94 دەنگی نەخێر پرۆژە یاساکە پەسەند کراوە، کە پێشنیاری دەستبەجێ دەستگیرکردنی ئەو هەشت کەسە دەکات، لە نێویشیاندا سەرۆکی کۆریای باشوور یون، وەزیری بەرگریی پێشوو، کیم یۆنگ-هیون و وەزیری ناوخۆی پێشوو، لی سانگ-مین. 

هەروەها لە کۆی 288 پەرلەمانتاری بەشدار لە دەنگدانەکەدا سیانیان بێ لایەن بوون و دەنگیان نەداوە.

بەهۆی ئەوەی پێشنیاری لێسەندنەوەی متمانە و دوورخستنەوەی یون نەیتوانی دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران بەدەستبهێنێت، ئەمجارە ئۆپۆزسیۆنی کۆریای باشوور پرۆژە یاسای دەستگیرکردنی هێنایە ئاراوە.

لەلایەکی دیکەوە، هەر لە پەرلەمانەکەدا بڕیاری پەیوەست بە دانانی داواکاری گشتیی خاوەن دەسەڵاتی تایبەت پەسەند کرا بۆ دادگایی کردنی یون بەهۆی ڕاگەیاندنی بارە نائاساییەکەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.