Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:14

کرملین: بڕیاری دەستەبەرکردنی پەنابەری بۆ ئەسەد و خێزانەکەی پەیوەستە بە پوتینەوە

کوردستان TV
100%


گوتەبێژی کرملین، دیمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری دەستەبەرکردنی پەنابەری بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکارلابراوی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لە سووریا و خێزانەکەی، پەیوەستە بە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین.

پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سووریا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.

پێسکۆڤ باسی لە بڕیاری دەستەبەرکردنی پەنابەریی بۆ ئەسەد و خێزانەکەی کرد و، ڕایگەیاند: بڕیارەكانی هاوشێوەی ئەمە بەبێ مۆڵەتی سەرۆکی وڵات نادرێت. ئەمە بڕیاری ئەوە.

هەروەها پێسکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە پوتین پلانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەسەد نییە. نەیشیویست زانیاری سەبارەت بە شوێنی ئەسەد بدات.

پێسکۆڤ باسی لە وەستانی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا حمیمیم و تارتوسی کرد لە سووریا و، ڕایگەیاند:ئەمە پرسێکی گرنگە. هێشتا زووە قسە لەسەر ئەمە بکەین. ئەمە پرسێکە پێویستە لەگەڵ ئەو کەسانەی لە سوریا لە حکوومەتدا دەبن ڕاوێژی لەسەر بکرێت. ئێستا سەردەمی گۆڕانە و ناسەقامگیریی لەڕادەبەدەر بەردەوامە. لەبەرئەمە پێویست بە کات و ڕاوێژی جددی هەیە.

دیمیتری پێسکۆڤ جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەنگاوی پێویست نراوە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو بنکانە.

پێسکۆڤ هەڵسەنگاندنی بۆ فۆرماتی ئاستانا کرد کە ڕووسیا، تورکیا و ئێران سەبارەت بە پرسی سووریا پێکیانهێناوە و، ڕایگەیاند: ئەم فۆرماتە ئامانجەکەی لەدەستدا. لە لایەکی دیکەوە ئەم فۆرماتە وەک میکانیزمێک بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ڕاوێژکاری سیاسیی لە نێوان ئەو وڵاتانەی جێی باسن دەمێنێتەوە. بێگومان بە هەر شێوەیەک بێت ئەم ڕاوێژانە بەردەوام دەبن.

هاوکات پێسکۆڤ باسی لەوە کرد کە لەگەڵ تورکیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە لە پەیوەندیدان لە بارەی دۆخی سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.