ئاكۆ عه‌بدوڵڵا
دوای ئه‌وه‌ی غازی حه‌سه‌نی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌ساڵانی رابردوو به‌شێوه‌ی ئاسایی كۆمه‌ڵێك كتێبی بڵاوكرده‌وه، له‌و ماوه‌یه وه‌ك نووسه‌رێكی چالاك له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان كتێبی دیكه‌ی له‌چه‌ندان ماڵپه‌ڕ و په‌یجی تایبه‌ت به‌خۆی له‌فه‌یسبوك، به‌شێوی (ئه‌لیكترۆنی/ پی دی ئێف) خسته به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران. یه‌كێك له‌وانه (گوتاری شیعری لای د. وریا عومه‌ر ئه‌مین) ی ناوه. له‌پێشه‌كی ئه‌و به‌رهه‌مه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌و كاره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زمانه‌وانییه له‌باره‌ی شیعره‌كانی ناوبراو. دواتر له‌ژێر كۆمه‌ڵێك ناونیشان تاوتۆی گوتاری شیعری بۆ هه‌ندێك له‌دێڕ و ده‌قه‌كانی دیوانی (سه‌یرانێكی شیعرستان) ی ناوبراو كردووه، ئه‌مه‌و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی كاره‌كه‌شی پشتی به‌كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه به‌زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌ستوو.
خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م:
غازی حه‌سه‌ن به‌ر له‌وه‌ی له‌گوتاری شیعری لای د. وریا عومه‌ر بدوێ، له‌سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه {شیكردنه‌وه‌ی ده‌ق په‌یوه‌ندی به توانا و لێهاتوویی و سه‌لیقه‌ی خوێنه‌ره‌وه هه‌یه، كارتێكردن و جووڵاندنی نه‌ست و مێشكی خوێنه‌ریش په‌یوه‌سته به‌هێز و توانای ده‌قه‌كه‌وه. له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌نێو كورد خوێندنه‌وه له‌ژێره‌وه‌ی ژێره‌وه دایه و گوایه ئامراز و ڕێی دیكه‌ی بێ تاسه و كه‌ند و گروێ و مرێیان دۆزیوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌نته‌رنێت و تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، بۆیه چۆنیه‌تی خوێنده‌وه، ئامانج و مه‌به‌ست له‌خوێندنه‌وه، تێگه‌یشتن و لێكدانه‌وه دوای خوێندنه‌وه به‌شدارییه‌كی كاریگه‌ر له سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی گوتاری ده‌ق ده‌كات. هه‌ر ده‌قێك چانسی هه‌بێت، تووشی خوێنه‌ری باش و جدی دێت. خوێنه‌ر وه‌كو پزیشك وایه، خوێنه‌ر تامه‌زرۆی فێربوونیش باشترین چه‌نسی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ده‌قێكی مشت له زانیاریی و فكر و نوێبوونه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌وێت}.
وه‌ك له‌به‌رهه‌مه بڵاوكراوهكانیشی ده‌رده‌كه‌وێت نووسه‌ر له‌بواری توێژینه‌وه له‌گوتار، كه‌سێكی ئه‌كادیمییه. له‌و به‌رهه‌مه‌شی سه‌باره‌ت به گوتاری شیعری ئاماژه‌ی به‌وه داوه {گوتاری شیعریی له‌بنه‌ڕه‌تدا گوتارێكه له‌سه‌ر بنه‌مای خۆشه‌ویستی و گوڵ و ناسكیی و ئافره‌ت و نیشتیمان و بوون و مردن و شۆڕبوونه‌وه بۆ ناخی مرۆڤ و مێژوو و بیره‌وه‌ریی و ئه‌و جۆره شتانه پێكدێت، كه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه لای مرۆڤ}. ئه‌مه‌و به‌و جۆره‌ش ئاماژه‌ی بۆ گوتاری شیعری نوێ كردووه {گوتاری شیعری نوێ، یان گوتاری نوێی شیعر دووره له‌دروشمی سیاسی و ئه‌و زمانه باوه‌ی، كه بریتییه له‌هاندانی شۆڕشگێرانه و پفدانی ده‌روونی و خۆ قه‌به‌كردن و له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه‌سانێك كارێك بكه‌ن، هه‌موو شته‌كانی دیكه ڕه‌ش بكرێته‌وه. گوتاری نوێ، بریتییه له‌دروستكردنی زه‌مینه‌ی گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه و دۆزینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌نێو شته‌كانی دیكه‌دا نابینرێن و شاراوه‌ن، گفتوگۆیه له‌نێوان شاعیر و خوێنه‌ره‌كانی}. له‌باره‌ی گوتاری ئه‌ده‌بیش نووسیویه‌تی {گوتاری ئه‌ده‌بی هه‌ر ته‌نیا په‌یامێك به وه‌رگره‌كانی ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ده‌رفه‌تی بیركردنه‌وه له (واتا و وێنه و مه‌زه‌نده و لێكدانه‌وه) ده‌ڕه‌خسێنێت، كرده‌ی په‌یوه‌ندیكردن ئه‌نجام ده‌دات و خۆی گوتاره‌كه گوتارێكی نوێ به‌رهه‌م ده‌هێنێته‌وه}.
له‌ژێر ناونیشانی (ده‌ستپێك و گوتار) سه‌باره‌ت به (د. وریا عومه‌ر) بۆ ئه‌و بواره گه‌واهی ئه‌وه‌ی داوه {شاعیر كۆشاوه گفتوگۆیه‌كی نه‌رم، دونیابینییه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی سه‌ركه‌وتووانه له‌نێوان ده‌قه شیعرییه‌كانی دروست بكات و خوێنه‌ره‌كانی به‌ره‌و بیركردنه‌وه ببات، هه‌روه‌ها له‌نێوان خۆی و ناخی خۆشی‌دا وێناكردنێكی فكری و ئه‌خلاقی ڕاستگۆیانه دروست بكات}. دوای راڤه‌كردن، چه‌ندان دێڕ و پارچه‌ی شیعری ناوبراوی بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌ی هێناوه‌ته‌وه، له‌ئه‌نجامدا نووسیویه‌تی {ئه‌وه‌ی شاعیر له‌م ده‌قانه‌دا به‌رجه‌سته‌ی كردووه (ئه‌زموون و توانا و لێهاتوویی و زمانزانی و تێفكرینه به‌واتای دۆزینه‌وه‌ی واتای شته دیاره نادیاره‌كان). ئه‌و گۆرانانه ده‌نووسێت، به‌ڵام وه‌كو خۆی بیر ده‌كاته‌وه}.
سه‌باره‌ت به‌شیعرێكی نووسیویه‌تی {له شیعری (گله‌یی) دا شاعیر گفتوگۆیه‌كی یه‌ك لایه‌نه‌ی بێ وه‌رگرتنه‌وه‌ی وه‌ڵام له‌گه‌ڵ (باران) ده‌ستپێكردووه. گوتاری ئه‌م ده‌قه پاڕانه‌وه‌یه و ئاخاوتنێكی یهكلانهیه له‌نێو ناخی كه‌سێك، كه ده‌زانێت به‌هۆی (قسه‌بۆكراو/ باران) ژینگه به گژوگیا و دار و دره‌خت و باڵندهكانیشهوه تووشی نه‌هاتی هاتوون. هێما و نیشانه سیمیۆلۆژییهكانی نێو ئه‌م ده‌قه بریتییه له (ژینگه). به‌شێواز و زمانی پاڕانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی شاعیر ئاماژه به (خودی ژینگه) بكات و ده‌ڵێت:
باران بۆ لێمان تۆراوی
بۆچی وه‌ك جاران .. نه‌ماوی
دار و دره‌خت ههڵپڕووكاون
كانی و جۆگه‌ڵه بێ ئاون
گژ و گیا سیس و لاوازن
باڵنده‌كان بێ ئاوازن
بیرت ئه‌كه‌ین.. توخوا وه‌ره
بباره له‌م ده‌شت و ده‌ره
خاك تینووه به ته‌ماته
رزگارمان كه له‌م نه‌هاته}
دواتر له‌ڕوونكردنه‌وه‌ی ده‌قی (بێتامی كرد) و به‌پشبه‌ستن به‌بۆچوونی شاره‌زایان، به‌وه گه‌یشتووه {شاعیر وه‌سفی كه‌سێك، شتێك، دیارده‌یه‌ك، دۆخێك و دڵدارێك و بۆ (یه‌كێك)ی نادیار ده‌كات، كه بۆته سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م ده‌قه و ڕاپه‌ڕاندن و به‌دیهێنانی ژماره‌یه‌ك كرده قسه‌ی له‌خۆ گرتووه، وه‌كو: كرده‌ی وه‌سفكردن، كرده‌ی زانیاری، كرده‌ی ئاگاداركردنه‌وه، كرده‌ی هوشیاركردنه‌وه، كرده‌ی بانگه‌شه، كرده‌ی ده‌روونی، كرده‌ی ناخه‌كی، كرده‌ی هوشداری، كرده‌ی ڕه‌تكردنه‌وه}. بێگومان بۆ هه‌ر یه‌كێك لهكردهكانیش نموونه‌ی لهدێڕهكانی شیعره‌كه هێناوه‌ته‌وه و روونیكردونهتهوه. له‌ئه‌نجامدا نووسیویه‌تی {ئه‌م كردانه له‌هه‌ر یه‌كێك له‌م نموونانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكردووه، ده‌كرێت شوێن و ئه‌ركیان بگۆڕێت، یان هه‌ر یه‌كێك له‌م وێناكردن و ڕسته و ده‌ربڕینانه له‌نێو هه‌ر كاتێكدا پتر لهئهركێك و مه‌به‌ستێك به‌رهه‌م بهێنێت. ئه‌مه فره ئه‌ركییه، توانا و ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنانی وشه و ڕسته‌كان به‌هێز و ئهركدارتر ده‌كه‌ن. له‌كرده‌وه‌دا ئه‌ركی زمان له‌نێو ده‌قی ئه‌ده‌بیدا ئه‌م (فره واتایی و ئه‌رك و ڕه‌وانبێژییه) له‌خۆ ده‌گرێت، كه پێوانه و چه‌مك و توانای ده‌قه‌كه فراونتر ده‌كات}.
دواتر له‌ژێر ناونیشانی (گوتاری شیعریی) زیاتر به‌ناو گوتاره شیعرییه‌كانی شاعیر شۆڕبۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه {له‌نێو ده‌قدا ژماره‌یه‌كی بێ كۆتایی له‌هێما و نیشانه‌ی سیمیۆلۆژیی به‌كارده‌هێنرێت} بۆ ئه‌و قسه‌یه‌شی ئه‌و دێڕه شیعره‌ی شاعیری هێناوه‌ته‌وه و دواتر لێكیداوه‌ته‌وه:
{ئاواتێكی و ئه‌ترسم ڕۆژێ بتگه‌مێ
له ئاسمانی ساماڵتا ببمه ته‌مێ
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو ڕهچاوكردنهكان له‌م گوتاره‌دا (خۆشییه‌كان به ناخۆشی، مانه‌وه به نه‌مانه‌وه) وه‌سف ده‌كات. ئه‌و ترسی هه‌یه به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بگات و له‌ئه‌نجامی ئه‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنه، له‌خۆشیان هه‌موو خۆشییه‌كان به‌تاڵ ببنه‌وه و خۆشییه‌كه‌یان له‌ئاسمانی ساماڵی ئه‌ودا ببێته (ته‌م)، واته ببێته هیچ. ساماڵ ببێته ته‌م، خۆشی ببێته ناخۆشی، شادی ببێته دڵته‌نگی، ئه‌مه شێواز و هونه‌ری به‌كارهێنانی زمانه لای شاعیر. ده‌سه‌ڵات و هێزی ده‌ربڕین و واتا له‌م دۆخه‌دا كاری خۆی ده‌كات}. دواتر نووسه‌ر له‌روونكردنه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌شی نوسیوه {(ته‌م) هیچ واتایه‌كی هێنده نه‌رێنی دروست ناكات، مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌وێنه شیعرییه‌كی گوزارشت ئامێزی وه‌كو ئه‌م وێنه شیعرییه نه‌بێت. (ئاسمانی ساماڵ) چۆن (ته‌م)ی لێ په‌یدا ده‌بێت. به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی دوو دیارده‌ی سروستی ناكۆك له‌پێناو دروستكردنی گوتارێكی شیعریی له‌چوارچێوه‌ی وێنه‌یه‌كی گونجاوی له‌بار، كه هاودژن ده‌رخه‌ری توانای شیعرییه لای شاعیر}. له‌كۆتایی ئه‌و بابه‌ته سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی زمان له‌و ده‌قانه‌ی شاعیردا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بنووسێت {ئه‌م شێوازی به‌كارهێنانه‌ی له‌م ده‌قانه‌دا به‌رجه‌سته‌یه، به‌ستانه‌وه‌ی خوێنه‌ره به (بیركردنه‌وه‌ی قووڵ، فكر، لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه)، ئه‌مانه‌ش خۆی له‌خۆیدا سازاندنی كه‌شوهه‌وای كرانه‌وه‌ی ده‌قه له‌به‌رده‌م خوێنه‌ردا}
دواتر له‌ژێر ناونیشانی گوتاری خۆشه‌ویستی سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ كاریگه‌ری و كێشنده‌یی شیعره‌كانی ناوبراو راده‌كێشێ و ئاماژه‌ش به‌كۆده‌كانی گوتارییان ده‌دات كه له‌دوای سێ جار خوێندنه‌وه‌یان ئینجا پێیان گه‌یشتووه. بۆ بابه‌تی (گوتاری وێنه‌ی شیعر و زمان) یش ئه‌و دێڕه شیعری ناوبراوی هێناوه‌ته‌وه:
له‌ڕۆشنایی بوونی لێڵدا تارماییێك بوو
له تاریكستانی نه‌بوونیدا برووسكهیێك بوو
به‌و جۆره‌ش روونیكردۆته‌وه {ئه‌مه وشه نییه ده‌قه‌كه‌یان دروست كردووه، به‌ڵكو واتا و وێنهكانن هێز و ڕۆحیان وه‌به‌ر وشه‌كان ناوه، ئه‌مه خوازه‌یه شته‌كان له‌شتێكی ئاسایی و ساده و سروستی، بۆ شتێكی نائاسایی و ئاڵۆز و دروستكراو له‌نێو هزردا ده‌گۆڕێت. (ڕۆشنایی، لێڵ، تارمایی) سێ دۆخ و شت و بیرۆكه‌ی هاودژی یه‌كن، یان ناتوانن به‌یه‌كه‌وه ببه‌سترێنه‌وه. (تاریكستان و نه‌بوونی و برووسك) ئه‌مانه‌ش هاودژی یه‌كترن. له‌م وێنه‌یه‌دا، كه خوازه شته‌كانی دروستكردووه، وشه وه‌كو خۆی له‌قالب و شێوه‌ی وشه سروشتییه‌كه نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو گۆڕاوه بۆ (واتا و مه‌به‌ست و وێنه)}. به‌هه‌مان شێوه كۆمه‌ڵێك نموونه دیكه‌ی ناوبراوی خستۆته‌ڕوو. له‌وانه شیعری (چه‌ند تابلۆیێكی داستانی چله‌ی ژیانم) كه له‌وێنه شیعرییه‌كانیدا لێكدانه‌وه‌ی بۆ گوتاری شیعری ناویان كردووه.
دواتر له‌بابه‌تی (ئه‌ركی زمان و كرده‌ی گوتاری شیعر) سه‌باره‌ت به‌ئه‌ركی زمان و شاره‌زایی (د. وریا) نووسیویه‌تی {زمان دیارده‌یه‌كی ئاڵۆزه، ئه‌ویش وه‌كو زانایه‌كی دیاری بواری زمانه‌وانی ده‌زانێت چۆن ئه‌ركه فكری و ئه‌خلاقی و ده‌روونی و ناخه‌كییه‌كانی زمان له‌نێو ده‌قدا به‌رجه‌سته بكات، یان ده‌زانێت ئه‌ركی زمان چۆن مه‌به‌سته‌كان ڕاده‌په‌رێنێت}. دوای ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌ركه‌كانی زمان بۆچوونی كۆمه‌ڵێك شاره‌زای هێناوه‌ته‌وه، له‌و چوارچیوهییه وه‌ك شاره‌زاییه‌ك شیكاری بۆ چه‌ندان دێڕه شیعری ناوبراو كردووه و ئه‌ركی زمانیشی له‌ناویاندا دیاری كردووه. بۆ تۆكمه‌یی بۆچوونه‌كانیشی ئاماژه‌ی به‌قسه‌ی خودی شاعیری له‌باره‌ی شیعره‌كانی داوه و له‌وه‌شدا بۆی ده‌ركه‌وتووه {زمانی شیعركانی بریتییه، یان یه‌كسانه به‌بوونی ئه‌و}. دواتر سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵاتی زمانزانین و هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی شیعری ناوبراو نوسیویه‌تی {ده‌سه‌ڵاتی زمانزانین له‌وه دایه، تۆ چۆن ده‌توانیت له‌نێو هه‌ر وشه‌یه‌كدا، چه‌ند وشه‌یه‌كی دیكه و چه‌ند واتایه‌كی دیكه و چه‌ندین مه‌به‌ستی پێچه‌وانه‌ی مه‌به‌سته شێوه دیاره قاڵبكراوهكه دروست بكه‌یت}.
ئینجا به‌هه‌مان شێوه لێكدانه‌وه‌ی بۆ شیعری (بۆنی مردن) ی شاعیر كردووه تا گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی بنووسێ {زمانی ئه‌م شیعره قووڵبوونه‌وه‌یه به‌ناخی مرۆڤ، وێناكردنی هه‌ست و دۆخی ده‌روونی و تێڕامانی خودی مرۆڤه له‌باره‌ی مردن، له‌باره‌ی ژیانێك، كه مردن كاسی كردووه}. هاوكات به‌ناو زمانی ده‌قه‌كه‌دا ڕۆچووه كه پێیده‌ڵێت {وێنه‌یه‌كی شیعریی تابلۆیه‌كی پڕ له‌نیگه‌رانیی و دوودڵی و بیركردنه‌وه‌ی ناخه‌كی له‌خۆگرتووه، زمانی تابلۆیه‌ك، كه (مردن به‌گورگ چوێنراوه، وه‌كو سێبه‌ر له‌گه‌ڵی ده‌ژیت)}.تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت {ئه‌مه‌یه زمانی شیعریی، كه له‌نێو یه‌ك وشه‌دا چه‌ندین وێنه و چه‌مك و ده‌ربڕین و مه‌زه‌نده و مه‌به‌ستمان بۆ دروست ده‌كات}.
دواتر له‌ژێر ناونیشانی (گوتاری ڕه‌مز له‌نێو شیعردا) درێژه‌ی بهڕاڤهكردنهكانی داوه و نووسیویه‌تی {له‌نێو ده‌قه‌كانی (د. وریا عومه‌ر ئه‌مین)دا نیشانه‌ی زمانه‌وانی، نیشانه وه‌كو هێمای شته‌كان، ئه‌و شتانه‌ی نابینرێن، یان خۆیان له‌پشت وشه دیار و ئاشكرایهكاندا شاردۆته‌وه هه‌ست پێ ده‌كرێت. نیشانه‌كان دوو به‌شن (نیشانه‌ی دیار و ههقیقییهكان) و (نیشانه‌ی نادیار و خه‌یاڵی و مه‌زه‌نده و وێناكردنی ناخی ئه‌و شتانه‌یه، كه پتر به‌ستراونه‌ته‌وه به مانا و خوازه‌وه)}. بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش تاوتۆی دێڕێكی شیعری (ژوانی كۆڕۆنا) ی شاعیر كردووه. ئه‌مه‌و دواتر چه‌ندان دێڕی دیكه‌ی لهپارسهنگی گوتار داوه. له‌وانه ئه‌و شیعره‌ی كه خستوویه‌تییه ناو چوارچیوه‌ی گوتاری به‌هه‌ڵه‌بردن، واتا ئه‌و شیعره‌ی شاعیر بۆ ڕۆژی له‌دایكبوونی ئیڤانی نۆبه‌ره‌ی نووسیویه‌تی. پاش لێكدانه‌وه‌ی دێڕه‌كانی گه‌یشتۆته ئه‌و ئه‌نجامه {ئه‌ركی زمانی شیعریی دروستكردنی ئه‌م وێنه واتادارانهیه، كه خوێنه‌ر ده‌خاته به‌رده‌م لێكدانه‌وه و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز و هه‌مه‌لایه‌نه}. نووسه‌ر به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه و شرۆڤه‌ی زیاتری گوتاری به‌رهه‌مه شیعرییه‌كانی ناوبراوی كردووه.
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م:
ئه‌و خوێندنه‌وه‌یان بۆ ناوه‌رۆكی كتێبه‌كه نییه به‌ڵكو بۆ چۆنیه‌تی بڵاوكردنهوهكهیتی. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ئینته‌رنێت كتێبیش وه‌ك هه‌ر كاڵایه‌كی دیكه لهپێگهكان بازاڕی بۆ په‌یدا كراوه. به‌و كاره‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێ به‌ئاسانی و له‌شوێنی خۆی، جیا له‌شێوه‌ی كتێبی چاپكراو ده‌ستی پێیان بگات. له‌كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه كتێب دوای چاپكردنی به‌تیراژی زۆر ئینجا ده‌كرێته ئه‌لكترۆنی و له‌وه‌شیاندا مافی نووسه‌ر ده‌پارێزرێت، چونكه له‌ته‌ك داونلۆد كردنی، نرخی دانراوه. به‌ڵام ئێستا لای ئێمه باره‌كه ته‌واو جیایه به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه (كه زۆرینه‌ن) دوای ده‌ربه‌ستنه‌هاتنی چاپكردن له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، به‌ناچاری له‌پێگه‌كانی ئینته‌رنێت نووسراوكهی دابنێ، كه له‌وه‌شدا دڵنیاییه ده‌بێت داونلۆدكردنهكهی بهبێبهرامبهربێ.
غازی حه‌سه‌ن یه‌كێكه له‌نووسه‌ره بهبرشتهكان، دوای بێئومێدبوونی له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی له‌ده‌زگا و خانه حكومییه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه، هاوشێوه‌ی زۆر نووسه‌ری دیكه، چیتر له‌سه‌ر گیرفانی خۆی ئه‌و كاره ناكات، بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌شی ناچارییانه به‌و شێوه‌یه بڵاویان ده‌كاته‌وه. وه‌ك له‌لاپه‌ڕه‌ی یه‌كه‌می ئه‌و كتێبه‌ی ده‌بینین:
{* ناوی كتێب: گوتاری شیعری لای د. وریا عومه‌ر ئه‌مین
* نووسینی: غازی حه‌سه‌ن
* تایپێست و نه‌خشه‌ساز : نووسه‌ر
دیزاین و به‌رگ: نووسه‌ر
* چاپ: یه‌كه‌م : ٢٠٢٤
* چاپخانه: چاپی ئهلهكترۆنی و مافی چاپكردنه‌وه‌ی بۆ نووسه‌ر پارێزراوه
* تیراژ: به‌پێی داونلۆد و به‌كارهێنه‌رانیه‌تی له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ڕه‌كاندا
* نرخ: خۆراییه و نرخه‌كه‌ی سوپاسێكه دوای خوێندنه‌وه‌ی}
بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب به‌و جۆره په‌یامێكی تاڵه. پێویسته ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی چاپخانه‌یان هه‌یه یاخود ئه‌و خانانه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ر بهحكومهتن پێداچوونه‌وه بۆ كاری چاپ و بڵاوكردنه‌وه بكه‌ن، نووسه‌ر رازی بێت به‌بێ به‌رامبه‌ر بنووسێ كه‌چی شوێنێك نه‌بێ بۆی چاپ بكات، ناچاربێت یان له‌سه‌ر گیرفانی خۆی چاپی بكات یان له‌پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی بڵاویبكاته‌وه، ئه‌وه چ پاداشتێكه؟
نووسه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مه له‌به‌رامبه‌ر داونلۆدكردنی ئه‌و كاره‌ی ته‌نیا سوپاسێكی له‌خوێنه‌ر ده‌وێت، ئه‌مه‌و ئه‌گه‌ر لێشی بكات تۆزقاڵێك له‌ماندووبوونی نووسینی رسته‌یه‌كی بۆ سووك ناكات. راسته كتێبی ئه‌لیكترۆنی دیارده‌یه‌كی نوێ و پێویسته به‌ڵام ئه‌وه نه شوێنگره‌وه‌ی كتێبی چاپكراوه و نهكارێكیشه له‌پێش ئه‌و دێت. كتێبی چاپكراو به‌ها و چێژ و جوانی خۆی هه‌یه، لهشوێنان تا دێت بهتۆكمهترین و جوانترین و شیاوترین شێوه چاپ ده‌كرێت و مافی نووسه‌ره‌كه‌شی ده‌پارێزرێت. گه‌ر وه‌ها بڕوات لای ئێمه قه‌ڵه‌مه‌كان زیاتر ده‌وه‌ستن، ئه‌وسا بۆی هه‌یه چاپخانه نیمچه وه‌ستاوه‌كان بگۆڕدرێن و شوێنه‌كانیان بكرێت به‌كارگه‌ی به‌رهه‌م هێنانی كاڵای دیكه، یان كۆگای بارخستن. كتێبخانه‌كانیش به‌رته‌سك بكرێنه‌وه و ژماره‌ی سپاردنی كتێبیش له‌كتێبخانه‌ی نیشتمانی هه‌ڵبگیرێ و چه‌ندان شتی دیكه كه له‌شكۆی خوێندنه‌وه و رۆشنبیری و شارستانی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه!
تێبینی: ئه‌وه‌ی له‌كتێبی ناوبراو وه‌رگیراوه له‌ناو كه‌وانه‌كانی {} دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌تی ستایلی نووسه‌ر پارێزراو بێت.
غازی حه‌سه‌ن له‌چه‌ند دێڕێك:
* ساڵی ١٩٦٥ له‌گوندی (ئینلجاغی بچووك) ی ده‌شتی هه‌ولێر هاتۆته دنیا.
* ده‌رچووی به‌شی زمانی كوردی زانكۆی به‌غدا و هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له‌زانكۆی سۆران، له‌بواری زمان (شیكردنه‌وه‌ی گوتار).
* له‌ته‌ك نووسین له‌چه‌ندان رۆژنامه‌ی ناو هه‌رێم سه‌رنووسه‌ر بووه. هه‌نووكه‌ش سه‌رنووسه‌ری (ماڵپه‌ڕی دیاسپۆر) ه كه ماڵپه‌ڕێكی ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ڕوسیا.
* تا ئێستا به‌شێوه‌ی ئاسایی و زیاتریش له‌سه‌ر گیرفانی خۆی، ئه‌و كتێبانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه : (نان و ئازادی/ سه‌ركوتی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی له‌سێبه‌ری یاسادا/ خوێنده‌واری/ گوتاری فكری له شیعر/ گوتاری سیاسی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌رێمی كوردستان/ حه‌مه كه‌ریم عارف پێاوێك پڕپڕ له كوردستان و لێوان‌لێو له جیهان!/ گوتاری چێژی سێكسیی له ڕۆمانه‌كانی (كه‌مال سه‌عدی)/ سیمیۆلۆژیای گوتاری ناونیشانی كورتیله چیرۆك / سیمیۆلۆژیا گوتار له نۆڤلێتی ئه‌ستێره‌ی ژه‌نیار/ گوتاری ئیسلامی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستان/ زمانه‌وانی ده‌روونی شیكردنه‌وه‌ی ڕۆمانی كوێره‌ی چاوساخ/ گوتاری كۆمه‌ڵایه‌تی له رۆمانی من تامه‌زرۆی خۆشه‌ویستیم/ شیكردنه‌وه‌ی پراگماتیكی شیعره‌كانی حه‌مه عه‌باس/ گوتاری هه‌واڵ له رۆژنامه‌ی كوردیدا).
* تا ئێستاش ئه‌و كتێبانه‌ی له‌ماڵپه‌ڕه‌كان و په‌یجی تایبه‌تی فه‌یسبوكی خۆی به‌شێوه‌ی (ئه‌لیكترۆنی/ پی دی ئێف) بڵاوكردۆته‌وه: (كه‌ره فه‌یله‌سووفه سپییه سێپێیهكه شیكردنه‌وه‌ی تاكدیڕییهكانی عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف/ شیكاری گوتاری مانه‌وه‌ی ئێزدی له ڕۆمانی شنگال هایێ ل من / گوتار له نێو گوتار/ شاعیر وشه‌ناسی شتناسه / گوتاری شیعری لای د. وریا عومه‌ر ئه‌مین/ شیكردنه‌وه‌ی پراگماتیكی گوتاری ڕۆشنبیریی)
* ئه‌و كتێبانه‌شی ئاماده‌یه و به‌و نزیكانه به‌شێوه‌ی (ئه‌لیكترۆنی/ پی دی ئێف) لای خۆی بڵاویان ده‌كاته‌وه: (گوتاری فه‌رمی به‌ریتانیای مه‌زن و شۆڕشی ئهیلوول / جووه‌كان له گواتری مێژوویی دوو ڕۆمانی كوردی/ مێژووی چاپخانه له كوردستان دوو به‌رگه ئاشكرا و نه‌نێی/ مێژووی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان / مێژووی ڕادیۆ له كوردستان/ هۆله‌كانی سینه‌ما له كورستان/ مانای سروشتی و زهنی له گوتاری شیعری جه‌لال به‌رزنجی/ كه‌ره زناكهی عه‌باس عه‌بدوڵڵا یووسف/ له ئه‌مریكاوه - دوو به‌رگه
كتێبی (گوتاری شیعری لای د. وریا عومه‌ر ئه‌مین) و دوو خوێندنه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.