Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 19:23

مالیکی: پێویسته‌ عێراق پارێزگاری له‌ یەکڕیزی و سەقامگیری سوریا بكات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی جەختی لەسەر پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و ئاسایش و سەقامگیریی ئه‌م ووڵاته‌ له‌ هه‌مبه‌ر هێرشەکانی گرووپه‌ چه‌كداره‌كان کردەوە کە توانیویانه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م بەشێکی زۆری خاكی سوریا کۆنترۆڵ بکەن.


 مالیکی لە وتارێکدا سەبارەت بە دۆخی سوریا وتی، تێكچوونێكی سەقامگیری و یەکڕیزی سوریا کاریگەری لەسەر ته‌واوی ناوچەکە دەبێت, هەموومان پێشتر لەم ڕوانگەیەوە بەرگریمان لە سوریا کرد چونکە دەوڵەتێکی سەرەکی و ناوەندییە و کەوتنی بە واتای تێكچوونی دۆخی ووڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەرگریکردن لە سوریا بەرگریکردنە لە وڵاتانی دراوسێ و تەواوی ناوچەکە و بەرگریکردنە لە لوبنان و ئوردن و عێراق و فەلەستین و وڵاتانی دیکە. داواشی لە ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ كرد هەڵوێستێکی جیدییان هه‌بێت بۆ پشتیوانی له‌ حكومه‌تی سوریا. 

مالیکی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە لە عێراق و ناوچەکە و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی پێویستە  به‌رگری له‌ یەکێتی و سەقامگیری خاكی سوریا بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕیته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی.     

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.