Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 20:53

سەرۆكی سووریا بڕیاری دا مووچەی سەربازانی وڵاتەكەی زیاد بكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی سووریا بڕیاری دا، مووچەی سەربازانی سوپای وڵاتەكەی بە ڕێژەی 50% زیاد بكات كە ئێستا لە شەڕ و پێكدادانێكی قورسدایە لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان.

بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە واژۆی لەسەر مەڕسوومی زیادكردنی مووچەی سەربازی كرد كە پێشتر لە ساڵی 2023 بڕیاری لەسەردرابوو.

ئەم زیادكردنە ئەو سەربازانە ناگرێتەوە كە سەربازی زۆرەملێن، هەروەها خانەنشینی سوپاش ناگرێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سوپای سووریا ماوەی چەند رۆژێكە لە شەڕ و پێكدادانێكی قورسدایە لەگەڵ گرووپە چەكدارەكان و سەدان سەرباز بەهۆی ئەم هێرشانە كوژراون و بەدیل گیراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.