Erbil 31°C چوارشەممە 23 ئەیلوول 20:53

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق كۆتایی هات و بڕیاردرا سبەی سێشەممە بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساكان دووبارە كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 193 پەرلەمانتار دەستی پێ كرد، بە مەبەستی دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەك، لەوانە هەمواری یاسای باری كەسی، یاسای لێبوردنی گشتی، گەڕانەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە.

پێشتر مەحموود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی دروستبوونی ناكۆكی و رێك نەكەوتنی فڕاكسیۆنەكان لەسەر پڕۆژەیاساكان، بڕیاری دابوو دانیشتنەكە بۆ نیو كاتژمێر دوابخرێت.

هەر بەهۆی رێك نەكەوتنی فڕاكسیۆنەكان و هەروەها تەواونەبوونی رێژەی یاسایی لەنێو هۆڵی پەرلەمان، كەمێك پێش ئێستا سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری دا دانیشتنەكە بۆ سبەی سێشەممە دوابخرێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.