هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دەکرێت ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه نوێیه‌ی له سووریا سه‌ریهه‌ڵداوه مەترسی لەسەر عێراق دروست بكات.
هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا ده‌ڵێت، لە ئەنجامی کۆنترۆڵکردنی شاری حەلەب لە لایەن ئەو گرووپە چەکدارانەوە، گرووپی پەڕگیری وەک داعش گەشە ده‌کەن و هەڕەشە لە عێراق ده‌کەن.
زێباری ده‌شڵێت، كاته‌كه‌ی زۆر سه‌یره، هەر ئەم گرووپانە بوون کە رێکخراوی تیرۆریستیی داعشیان لەخۆگرت کە لە رێگەی ئەو ژینگەیەوە پەلی هاویشت و فراوانبوو تاوەکو مووسڵ و رەققەی داگیرکرد و بووە هەڕەشەیەکی نیشتمانی و نێودەوڵەتی.
هۆشیار زێباری داواش له حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق ده‌كات، رێکاری خۆپارێزی بگرێتەبەر بۆ ئەوەی رێگەنەدات هەڕەشەکە بگاتە سنوور و خاکەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.