وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لەمیانەی بەشداریكردنی لە هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن رایگەیاند، لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا توانراوە زیاتر لە 33 هەزار قوتابی بگەڕێنرێنەوە بۆ قوتابخانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێکخراوی یونیسێف، بەشداری لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ئەنجامی "هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن Backtolearning " کرد کە وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف ئەنجامیان داوە.
هەڵمەتەكە لە ڕێکەوتی 1ی تشرینی یەکەمی 2024 دەستی پێ کرد و لە 16ی تشرینی دووەمی 2024 کۆتایی هات.
وەزیری پەروەردە رایگەیاند: ئەمساڵ تواندرا 6 هەزار و 887 قوتابی لە هەرێمی کوردستان بگەڕێندرێنەوە بەر خوێندن.
راشیگەیاند: کۆی گشتیی ئەو قوتابییانەی کە لە کابینەی نۆیەم گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن 33 هەزار و 271 قوتابین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.