Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 20:41

یه‌مه‌ن... پێكدادان له‌ نێوان حووسییه‌كان و هێزه‌كانی ئه‌مریكا ڕوویدا و كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌

100%


کوژرانی چەکدارێکی حووسییەکان لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا ڕاگەیاندرا.

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارێکیان لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا، کوژراوە.

ئاژانسی ھەواڵیی "سەبا" سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە چەکدارێکی حووسییەکان بە ناوای یەحیا محەمەد محەمەد زەلیل لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا، کوژراوە.

ڕاشیگەیاندووە کە تەرمی یەحیا محەمەد محەمەد زەلیل لە میانی ڕێوڕەسمێکدا لە پارێزگای حەججە باکووری ڕۆژئاوای یەمەن، بەخاک سپێردراوە.

ئاژانسەکە وردەکاری لەبارەی شوێن و کاتی کوژرانی یەحیا محەمەد محەمەد زەلیل، بڵاونەکردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.