Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 20:55

گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ده‌نگۆی خستنه‌ ئاماده‌باشی هێزه‌ عێراقییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌

100%

گوته‌بێژی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌نگۆی خستنه‌ ئاماده‌باشی هێزه‌ عێراقییه‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌. 

له‌و باره‌یه‌وه‌ لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ هیچ جۆره‌ ئاماده‌كارییه‌كی سوپا و هێزه‌ عێراقییه‌كانیان به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی كرابێت. 

یه‌حیا ڕه‌سوڵ ڕایگه‌یاندووه‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌نگاوی پێشتری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ داوای ئامادەکردنی پلانی ئاماده‌باشی به‌گوێره‌ی قەبارەی هەڕەشە دەرەکییەکان و خۆپارێزیی تەواو بۆ پێداویستییە ئەمنییەکانی بۆ وەزارەتی دەرەوە کردبوو، تاوەكوو له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل له‌ نه‌نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان به‌دواداچوونی بۆ بكات.

 به‌گوته‌ی ڕه‌سوڵ، ئامانجی پلانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ عێراق له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا هه‌نگاوی پێویست به‌گوێره‌ی بنه‌مای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێته‌به‌ر، به‌ ئامانجی پاراستنی عێراق و ڕێگریكردن له‌ هه‌ڕه‌شه‌ شه‌ڕانگێزییه‌كانی ئیسرائیل.             
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.