Erbil 7°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 02:34

بڕیاری بەخشینی 1%ی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان گۆڕانكاری تێدا كرا

100%

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری بەخشینی 1%ی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان بۆ كۆمەك و هاوكاری فەڵەستین و لوبنان هەموار كرایەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران بڵاوی كردەوە: ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە هەمواری بڕیاری بەخشینی 1%ی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان كرا كە وەك كۆمەك و هاوكاری پێشكەش بە هاووڵاتییانی فەڵەستین و لوبنان دەكرێت.

گۆڕانكارییەكە بریتییە لەوەی كە ئەم كۆمەك و هاوكارییە بەشێوەی خۆبەخش دەبێت و ماوەكەشی تەنیا بۆ 6 مانگ دەبێت.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی وەزیران جەختیشی كردەوە كە بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.