Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 00:31

سبەی كەشوهەوا ساردەكە دەست پێ دەكات و بەفر دەبارێت

100%

شارەزایەكی كەشناسی ئاماژە بەوە دەكات، لە سبەی سێشەممەوە كەشوهەوا ساردەكە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات، هەروەها پێشبینی كرد ئەمشەو تەمومژی چڕ لە بەشێك لە ناوچەكان دروست ببێت.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: سبەی سێشەممە کاریگەری بارسته هەوای ساردی جەمسەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و پێشبینی بەفربارینی چڕ لە ناوچه شاخاوییەکان دەکرێ.

راشیگەیاند: پێشبینی دەكرێ پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روو لە دابەزین بكەن و تا 10 پلەی سیلیزی دابەزێت.

سەبارەت بە ئەگەری بارانبارینیش رایگەیاند: دوای نیوەڕۆی سبەی سێشەممە تا درەنگانی شەوی چوارشەممە شەپۆڵێكی بارانبارین روو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەو ماوەیەدا لە زۆربەی شوێنەكان باران دەبارێت.

شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەمشەو دووشەممە بەهۆی بوونی شێی ڕێژەیی لە هەوادا، ئەگەری ڕوودانی تەمومژی چڕ لە بەشێك لە ناوچەكان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.