هۆشدارییەك بە سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە دەدرێت كە گەشتی حەج و عومڕە دەكەن بەهیچ شێوەیەك نابێت گەشتی شارەكانی تائیف و تەبووك و جەددە بكەن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كردەوە "له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌ها پیرۆزه‌كانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌لارێدا نه‌بردنی پرۆسه‌ی عومڕه و پاراستنی شكۆی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه، هۆشداری توند دهدەینە هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان وه‌رگرتووه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك گه‌شتی شاره‌كانی (تائیف و ته‌بووك و ناوچه‌كانی دیكه و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده) به عومڕهكاران بكه‌ن".
بڵاویشی كردەوە "هەروەها ئەم كۆمپانیایانە بەهیچ شێوەیەك نابێت وه‌كو ریكلام بانگه‌شه‌ی گەشتكردن بۆ ئەم ناوچانە بكه‌ن، چونكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و گه‌شته ئیمانییه‌ی كه عومڕهكاران ده‌یانه‌وێت زیاتر له شوێنه پیرۆزكان بمێننه‌وه".
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی دووبارە سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ئاگادار كردەوە كه خۆیان له‌و كاره به دوور بگرن و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌و نیازه‌وه كار بكات، تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.